پەیامی کورد ... نەوەکەی چارلز دیگۆل : پڕۆژەی یەکێتی ئەورووپای فیدراڵی درۆیەکی گەورەیە
پیێر دیگۆل، نەوەى شارل دیگۆل، لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی "بریکس-ئەورووپا"دا ووتی : "ئەورووپا نەخۆشە. وە یەکیتی ئەورووپای فیدراڵی شکست خواردوو و درۆیەکی گەورەیە. لە پێشەنگی هەموو ئەمانەدا کۆمیسیۆنی ئەورووپایە بە ئایدئۆلۆژیا و ڕێنماییە ئازادیخوازەکانییەوە".
🔹 ئاماژەی بەوەش دا، ئەورووپایەکی فیدراڵی خەریکی بونیاتنانی گێڕانەوەی خۆی بۆ مێژوو و ڕەتکردنەوەی ئیمان و ئازادی ڕادەربڕین.
🔹دیگۆل هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەورووپا "سەربەخۆیی سیاسی و ئازادی گەلان [لە ناو خۆیدا] نەگەڕێنێتەوە"، کاریگەری خۆی لە جیهان دا لەدەست دەدات.
🔹سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی "بریکس-ئەورووپا" ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لە سەنتەری پەروەردەیی سیریووس لە ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.