پەیامی کورد ... ووتەبێژی کۆمیسیۆن : ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رادەگەێنین
ووتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ، دەنگی ئەو وێستگانەی مابوون حیساب کران و ئەنجامەکەی ١٠٠% وەکو ئەوە بوو کە بە دەست ھەژمار کرابوون، بۆیە تا ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی رادەگەێنین.
جومانە غەلای، ووتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی سەرجەم وێستگەکانی یەکلا کردەوە و ئەنجامەکان بە گشتی ١٠٠% وەکوو ئەو ئەنجامە بوون کە بە دەست ھەژمار کراون، کۆمیسیۆن کورسی گشتی و کۆتای ئافرەتان و کەمینەکان ھەژمار دەکات، بۆیە تا ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رادەگەێنین.
جومانە غەلای ووتیشی، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، بە فەرمانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەکرێتەوە.