هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری لوبنان چڕتر بووەتەوە

Dîroka Belavkirin :
هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری لوبنان چڕتر بووەتەوە
پەیامی کورد    ...   هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری لوبنان چڕتر بووەتەوە

سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو ئەندامی حیزبۆڵڵای لوبنانی لە ئەنجامی هێرشە نوێیەکانی بۆ سەر باشووری ئەو ووڵاتە ڕاگەیاند. 

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دوو ئەندامەی حیزبۆڵڵایان کردووەتە ئامانج یەکێکیان "ئەندازیار" بووە. 

بەگوێرەی بانگەشەی سوپای ئیسرائیل، ئەو دوو کەسە سەرقاڵی "دووبارە بونیاتنانەوەی ژێرخانی سەربازی حیزبۆڵڵا" بوون لە ناوچەکەدا.

هەر لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکی سێ نهۆمییان لە ناوچەی پیشەسازی "غازیە" لە نزیک شاری "سیدۆن" کردە ئامانج. ئەم ناوچەیە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە بەیرووتی پایتەخت ەوە دوورە و بە یەکێک لە ناوچە گرینگەکانی کەنار دەریا هەژمار دەکرێت.