هێزی ئەمنی قورس گەیشتنە شاری حومس

Dîroka Belavkirin :
هێزی ئەمنی قورس گەیشتنە شاری حومس


پەیامی کورد- حومس 
سه ڕچاوە خۆجێیەکان دوێنێ یه کشەممه بە پەیامی کوردیان ڕاگەیاند که هێزەئەمنییەکی قورس گه یشتوونەتە شاری حومس له ناوەڕاستی سووریا و لە تەواوی کۆڵان و گەڕەکەکانی شارەکەدا جێگیر کراون.
فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سوریا، دوای کوشتنی پیاوێک و هاوسەرەکەی، قەدەغەی هاتووچۆی کاتی لە کاتژمێر 5:00ی پاشنیوەڕۆ تا 5:00ی بەیانی سەپاند.
پێشتر سەرچاوە خۆجێییەکان بە پەیامی کوردیان ڕاگەیاندبوو، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەلموهاجیرین لە شاری حومس و بەبێ جیاوازی تەقەیان کردووە و ڕووبەری خانووەکانیان تێکشکاندووە و ژمارەیەکیشیان ئاگریان تێبەرداوە، ئەمەش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ کوشتنی ئەو ژن و مێردە.
ئەم گرژییە دوای کوشتنێکی ترسناک لە شارۆچکەی زەیدەل لە باشووری حومس هات کە پیاوێک و هاوسەرەکەی لە عەشیرەتی بەنی خالید لەناو ماڵەکەیاندا بە مردوویی دۆزرانەوە. تەرمی ژنەکە سووتا، هەروەها گرافیتی تائیفی لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزرایەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە خۆجێیەکان و شایەتحاڵەکان، هێزەکانی حکومەت لە گەڕەکی ئەلبازل و گەڕەکی ئەلمهاجیرین لە شاری حومس، کە دوو گەڕەکن و زۆرینەیان لە مەزهەبی "عەلەوییەکان"، جێگیربوونیان چڕتر کردووەتەوە.