پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : یەکیتی ئەورووپا هێشتا گرەو لەسەر پەرەسەندنی ململانێی ئۆکراین و بەردەوامبوونی شەڕ دەکات؛ ئەوان تەنها پارەیان دەوێت
لێدوانە سەرەکییەکانی ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
🔹لەبارەی قەرزی یەکیتی ئەورووپا بە بڕی ٩٠ ملیار یۆرۆ بۆ کیێڤ: برۆکسل دەتوانێت ئەم پارەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری ئۆکراین بەکاربهێنێت، بەڵام ئەوان کۆمەڵکوژییان دەوێت.
🔹مۆسکۆ هیوادارە پراگماتیزمی ترامپ ڕێگە بدات بە چارەسەری قبووڵ کراوی هەردوولا بۆ قەیرانی ڤەنزۆئێللا؛ ڕووسیا پشتگیری لە مادۆرۆ دەکات؛
🔹وەزارەتی دەرەوە داوا لە ڕووسەکان دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئاڵمانیا بەدوور بگرن جگە لە حاڵەتە بەپەلە؛
🔹دانووستاندنەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراین بەرەوپێش چوونێکی هێواش بەڵام بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت؛
🔹ڕووسیا ئامادەیە لە بەرامبەردا بە فەرمی نەبوونی پلانە شەڕئەنگێزەکانی لە دژی ناتۆ و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا ڕابگەێنێت و کراوەیە بۆ گفتوگۆ.
لێدوانەکانی ناتۆ سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ناوچەی کالینینگراد "بێ مانا و گەمژانە و خۆبەزلزانە".