وێنەی مانگی دەستکرد : چالاکی نوێ لە دەروازەکانی توونێلەکانی ئێسفەهان نیشان دەدات کە پێدەچێت ٤٠٨ کیلۆگرام یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو لە خۆ دەگرێت

Dîroka Belavkirin :
وێنەی مانگی دەستکرد : چالاکی نوێ لە دەروازەکانی توونێلەکانی ئێسفەهان نیشان دەدات کە پێدەچێت ٤٠٨ کیلۆگرام یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو لە خۆ دەگرێت
  • وێنەی مانگی دەستکرد : چالاکی نوێ لە دەروازەکانی توونێلەکانی ئێسفەهان نیشان دەدات کە پێدەچێت ٤٠٨ کیلۆگرام یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو لە خۆ دەگرێت

🔸 بەگوێرەی پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی ئێران دەروازەی ناوەڕاستی بە خاک داپۆشیوەتەوە و خاکی تازە بۆ دەروازەی چوونە ژوورەوەی باشوورترین توونێلی زیاد دەکات بۆ پاراستنی یۆرانیۆم لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی لە داهاتوودا. لە چەند مانگی ڕابردوودا دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بە شێوەیەکی کاتی کرابوونەوە بۆ ئەوەی ئەندازیاران بتوانن توونێلەکان بە کۆنکرێتی بەهێزی زۆر بەرز (UHPC) بەهێز بکەن.

🔸 پەیمانگاکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکانی ئەم دوایی یەی بیناسازی لە باڵەخانەیەکی سەر زەوی کە پێشتر بۆ درووستکردنی سانترفیووژ بەکارهاتووە بەدی کراوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی ئێرانی درووستکردووە کە ئێران هەوڵ دەدات دەست بە پیتاندن بکاتەوە لەپێناو بەدەست هێنانی یۆرانیۆمی پلە چەک (٩٠٪ پاکی).

🔸 توونێلە ژێرزەمینییەکانی ئیسفەهان قووڵایی زیاتر لە 100 مەتر GBU- و لە ئۆپراسیۆنی چەقۆی نیوەشەو لە مانگی حوزەیرانی 2025دا نەکرابوونە ئامانج، ئەم توونێلانە کە پێدەچێت کۆگای یۆرانیۆمی ئێرانیان تێدابێت، پێدەچێت ئەوەندە قووڵ و قەڵادار بن کە تەنانەت بۆمبە گەورەکانی دژە پەناگەی ئەمریکا، کە بریتین لە "تەقەمەنی زەبەلاحی هێرشبەر"ی ئەمریکا، ناتوانن زیانیان پێ بگەێنن.