ناسنامەی چوار هاووڵاتی دیكە كە لە لایەن هێزی بە کرێ گیراو و چەکداری ئێران ەوە كوژراون

Dîroka Belavkirin :
ناسنامەی چوار هاووڵاتی دیكە كە لە لایەن هێزی بە کرێ گیراو و چەکداری ئێران ەوە كوژراون
  • ناسنامەی چوار هاووڵاتی دیكە كە لە لایەن هێزی بە کرێ گیراو و چەکداری ئێران ەوە كوژراون

ڕۆژ پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێک بە ناوی "موعین عەباسپوور"، خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلەی جەنگی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، گیانی لە دەست دا. 

هەروەها ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "سەعید کەهراری"، خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، گیانی لەدەست دا. 

هەروەها،”سادق قودسی" و "ئیلیاد قودسی" دوو گەنجی خەڵکی گوندی "هەمپا"ی شاری تیکاب، ئێوارەی ١٨ی بەفرانبار، لەلایەن بەكرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە لە قەڵای حەسەن خانی تاران کوژراون.

سادق و ئیلیاد قودسی، دوو ئامۆزا بوون کە لە ناڕەزایەتییەکانی قەڵای حەسەن خان لە شاری قودس بەشدار بوون و لە دواوە تەقە لە سەری ئەم دوو گەنجە کراوە و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی نزیکانی ئەم دوو گەنجە کوردە، هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمەکانیان داوای بڕی ٨٠٠ ملیۆن تمەنیان وەک "پارەی گولـلە" کردووە، بەڵام بەداخەوە بنەماڵەکانیان توانای پێدانی ئەو بڕە پارەیەیان نییە و ڕێژیمیش لەم دەرفەتە کەڵکی وەرگرتووە و وتوویەتی بەو مەرجە تەرمەکان ڕادەست دەکەینەوە کە ڕابگەێنن ڕۆڵەکانتان بەسیجی بوون و لەلایەن لایەنی دەرەکییەوە کوژراون.