پەیامی کورد ... وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق ووردەکاری رێککەوتنی ئاوی لەگەڵ تورکیا بڵاوکردەوە
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق نوێترین ووردەکارییەکانی رێککەوتنی ئاوی لەگەڵ تورکیا و گرینگییەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ووشکەساڵی لە ماوەی داهاتوودا راگەیاند، بە گوێرەی ڕاگەێندراوەکە رێککەوتنەکە شەش پرۆژەی ستراتیژی لە خۆدەگرێت.
خالید شیمالی ووتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاندووە؛ پێشکەوتنی بەرچاو لە رێککەوتنی هاوکاری ئاوی عیراق و تورکیا دوای ئیمزاکردنی میکانیزمێکی نوێی جێبەجێکردن بەدیهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەم میکانیزمە ئامانجی گۆڕینی رێککەوتنە تیۆریەکانە بۆ پڕۆژەی کردەیی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئاو لە عیراق، بە لەبەرچاوگرتنی خراپتربوونی ووشکەساڵی.
وەک لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە؛ پرۆژانەی رێککەوتوون شەش پڕۆژەی ستراتیژی سەرەتایی لەخۆدەگرن، لەنێویان دا سێ بەندئاوی بچووکی تایبەت بە کۆکردنەوەی ئاو و پاڵپشتیکردنی ئاودێری لە ناوچە گوندنشینەکان، هەروەها سێ پڕۆژە بۆ وەرگرتنەوەی زەوییە تێکچووەکان و گۆڕینی بۆ زەوییە بەرهەمدارەکان.
ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخان دەکات لە پەیوەندییە ئاوییەکانی نێوان عیراق و تورکیا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر چاودێریکردنی جێبەجێکردن لەسەر زەوی، ئەمەش بە شێک دیکەیە لە ڕاگەێندراوەکە.
ووتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتنەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ووشکەساڵی کە ئەمساڵ عیراق بە خراپترین رەوشی دا تێدەپەڕێت و ووشکەساڵی تەنگی پێ هەڵچنییەوە.