پەیامی کورد ... ڤاسیلی نێبێنزیا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتی ئۆکراین، زیانی گیانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ڕادەگەێنێت
▫️ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئۆکراین لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە کارمەندەکانیان لەدەست داوە.
لێدوانەکانی دیکەی نێبێنزیا :
▫️ یەکەکانی ئۆکراین تووشی زیان دەبن و کاریگەری شەڕکردنیان لەدەست دەدەن؛
▫️ شکستەکانیان دڕندەیی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل لەگەڵ دایە؛
▫️ کوشتنی خەڵکی سڤیل لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە خراپەکاری زیاترە؛
▫️ زێلێنسکی دان پێدانانی بە لەدەستدانی شارەکانی قەدەغە کردووە و فەرمانی داوە کە پۆستەکان تا دوا سەرباز ڕابگیرێت؛
▫️ کیێڤ لە هاوینەوە ووڵامی ئۆڤەرتۆرەکانی مۆسکۆی نەداوەتەوە؛
▫️ ڕووسیا هیچ خواستێکی ڕاستەقینە لە لایەن ئۆکراین نابینێت بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دانووستان.
▫️ ڕۆژێک پێشتر، ڤالێری جیراسیمۆڤ، سەرۆکی ئەرکانی گشتی ڕووسیا، ڕاپۆرتێکی بۆ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە ڕزگارکردنی شاری کۆپیانسک لە ناوچەی خارکیڤ ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری، هێزەکانی ڕووسیا گوندی ژێلێزنی سەر بە ناوچەی زاپۆرۆژییشیان ڕزگار کردووە.