پەیامی کورد... وەزارەتی ناوخۆی سووریا کەمپی هۆڵ و زیندانە ئەمنییەکان بە ناوچەی قەدەغەکراو ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، کەمپی هۆڵ و ئەو زیندانە ئەمنییانەی کە بەم دواییانە هێزی تێدا جێگیر کراوە، بە ناوچەی تەواو قەدەغەکراو ڕاگەیاند.
دوێنێ سێشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان ناچار بوون لە کەمپی هۆڵ بکشێنەوە و لە دەوروبەری شارەکانی باکووری سووریا دووبارە جێگیر ببنەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "نزیکبوونەوە لەو شوێنانە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە."