وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئێرانی بە هەوڵ دان بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد

Dîroka Belavkirin :
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئێرانی بە هەوڵ دان بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد
پەیامی کورد    ...  وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئێرانی بە هەوڵ دان بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد

گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، کۆماری ئیسلامی بە هەوڵ دان بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد و بە "مەترسی بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە"ی ناو برد.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە بەشداری ئەمریکا لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی تەنیا پرسێکی ئیسرائیلی نییە.

ساعر بە ئاماژەدان بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە حیزبۆڵڵا، ئەو گرووپەی بە پێشێل کردنی سەروەری ئیسرائیل تۆمەتبار کرد و گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی چالاکییەکانی حیزبۆڵڵا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو گرووپە لە باشووری لوبنان، بە پێشێلکردنی سەروەری ئەو ووڵاتە هەژمار ناكرێت.

ناوبراو بە جەخت كردنەوە لەوەی کە ئیسرائیل دەیەوێت لەگەڵ لوبنان "پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە و ئاشتی بەدەست بهێنێت"، ئاماژەی بەوە كرد، ئیسرائیل دەبێت بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆی "کۆتایی بهێنێت" بە کارەکانی حیزبۆڵڵا و "لوبنان بۆ خەڵكەكەی بگەڕێنێتەوە".