پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : سوپای پاسداران گەلی ئێران کۆمەڵکوژ دەکات؛ پێویستە یەکیتی ئەورووپا دەست بەجێ بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیناسێنێت
گیدیئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك لە كاردانەوە بە هەڵوێستی ئەم دوایی یەی فەرەنسا، سوپای پاسدارانی بە "کۆمەڵکوژی دڕندانەی گەلی ئێران" تۆمەتبار کرد. وێڕای ستایشی هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، جارێکی دیکە داوای لە یەکتی ئەورووپا کرد کە سوپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەكانەوە.