تویتێکی نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕووداوی گرینگ و مێژوویی لەم هەفیەیەی داهاتوودا

Dîroka Belavkirin :
تویتێکی نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕووداوی گرینگ و مێژوویی لەم هەفیەیەی داهاتوودا
پەیامی کورد    ...   تویتێکی نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕووداوی گرینگ و مێژوویی لەم هەفیەیەی داهاتوودا

🔹 ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە پەیامێکی گرینگ دا ڕایگەیاند : ئەم هەفتەیە، ئەورووپا لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویی دایە – و ئەرکێکە – کە دواجار سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکات.

🔹ئەمە تەنها شتێکی ڕەمزی نییە ؛ گرینگییەکی ڕاستەقینە و پراکتیکی هەیە.

🔹ئەورووپا بەرپرسیارییەتی ھەڵسوکەوتی ھەیە. ملیۆنان کەس کە لە ژێر چەوساندنەوەی کۆماری ئیسلامی دا دەژین، چاوەڕوانی ڕوونی ئەخلاقی و سەرکردایەتی لە ئێمە دەکەن. ئەو هەزاران کەسەی لە شەقامەکان دا کوژراون، لانیکەم شایستەی جۆرێک لە دادپەروەرین.

🔹خەڵکی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی شایستەی ئازادین . ستەمکارەکانیان نابێت هیچ پەناگەیەکی ئارامیان لە دونیادا هەبێت.