ئەلێکساندەر دۆبرینت وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دوێنێ شەممە ڕایگەیاند، هەوڵی چڕکردنەوەی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازانی سوریا و ئەفغانستان دەدەن کە تاوانیان ئەنجامداوە بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیان.
لە وتارێکدا کە لە کۆنفرانسی ناوچەیی لقی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی (CDU) لە ساکسۆنی پێشکەشی کرد، دۆبرینت لە لایپزیگ، بەپێی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی (dpa) وتی کە "لە ئێستادا کار لەسەر ڕێکخستنی دیپۆرتکردنەوەی ئاسایی دەکات نەک تەنها لە ڕێگەی گەشتە چارتەرەکانەوە، بەڵکو لە ڕێگەی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانیشەوە".
دۆبرینت ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمەڵگا پێشبینی دەکات تاوانبارانی سزادراو دوای تێپەڕاندنی سزای زیندانیکردنیان نەگەڕێنەوە شار و ناوچەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە بەشێوەیەکی بەرچاو ئامادەیی خۆمان بۆ درێژەدان بە دیپۆرتکردنەوە زیادبکەین، بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییە ڕەواکانی هاووڵاتیانمان کە نایانەوێت ئەم کۆچبەرە تاوانبارانە ببیننەوە بۆ ناو شار و شارۆچکەکانیان".