پاپا لیۆی چواردەهەم گەیشتە بەیروت

Dîroka Belavkirin :
پاپا لیۆی چواردەهەم گەیشتە بەیروت


پەیامی کورد- دیمەشق
پاپا لیۆ چواردەهەم دوێنێ یەکشەممە گەیشتە بەیروت و پەیامی ئاشتی بۆ گەلی لوبنان هەڵگرت کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانەوە تووشی زەبر و زەنگ بوون.
ئەم سەردانە دوای مانەوەی سێ ڕۆژە لە تورکیا دێت و وەک نیشانەی ئومێد بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتە جەنگاوەر و قەیراناوییە تەماشا دەکرێت.
پاپا لە فڕۆکەخانەی بەیروت پێشوازییەکی فەرمیی کرد و بە ئامادەبوونی جۆزێف عەون سەرۆک کۆمار، نەواف سەلام سەرۆک وەزیران و نەبیه بەری سەرۆکی پەرلەمان و جەنەڕاڵ ڕودۆڵف هایکال فەرماندەی سوپا.
بڕیارە پاپا بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی لە بعەبدە بڕوات و لە سەرەتای سەردانەکەیدا وتار بە بەرپرسان و دیپلۆماتکاران بدات.
بەدرێژایی ڕێگای فڕۆکەخانە بۆ بعەبدە، قەرەباڵغی هاووڵاتیانی لوبنانی گردبوونەوە و ئاڵای لوبنان و ڤاتیکانیان هەڵدا، لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی ڕەمزی و گرنگی سەردانەکە بوو.
بەرنامەی سەردانەکە گەشتکردن بە پێنج شار و شارۆچکەی لوبنان دەگرێتەوە تا ڕۆژی سێشەممە، پێش ئەوەی پاپا بەرەو ڕۆما بڕوات، لەکاتێکدا سەردانەکە باشووری لوبنان ناگرێتەوە بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە.