پزیشکیان بڕیاری لابردنی ٤ سفری سەر دراوی ڕیاڵی ووڵاتەکەی دەرکرد

Dîroka Belavkirin :
پزیشکیان بڕیاری لابردنی ٤ سفری سەر دراوی ڕیاڵی ووڵاتەکەی دەرکرد
پەیامی کورد    ...   پزیشکیان بڕیاری لابردنی ٤ سفری سەر دراوی ڕیاڵی ووڵاتەکەی دەرکرد

ڕۆژی شەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بە مەرسوومێکی کۆماری فەرمانی بە بانکی ناوەندی ووڵاتەکەی کرد، هەمواری یاسای بانکی ناوەندی جێبەجێ بکات، کە ناوەرۆکەکەی تایبەتە بە لابردنی چوار سفر لەسەر دراوی نیشتمانی (ڕیاڵ).

بە پێی یاساکە یەکەی فەرمی پارەی نیشتمانی ئێران دەبێتە ڕیاڵ و یەکەی بچووکتریشی دەبێتە قڕان، کە ١٠٠ قڕان بەرانبەرە بە یەک ڕیاڵ و ناوی تمەن لەسەر پارەی نیشتمانی ئێران نامێنێت.  

لە مەرسوومە کۆمارییەکەدا ئەوەش هاتووە، کە دەبێت بانکی ناوەندی بە پێی ماددەی ١٣٤ی دەستووری ووڵاتەکە، لە نزیکترین کات دا گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکات و نرخی ئاڵوگۆڕ لە چوارچێوەی سیستەمی دراوی باودا ڕێک بخات.