فایننشال تایمز : ئەمریکا بەهۆی نفووزی گرووپە بە وەکالەتەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بە قەیرانی دۆلار هەڕەشە لە عێراق دەکات 

Dîroka Belavkirin :
فایننشال تایمز : ئەمریکا بەهۆی نفووزی گرووپە بە وەکالەتەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بە قەیرانی دۆلار هەڕەشە لە عێراق دەکات 
  • فایننشال تایمز : ئەمریکا بەهۆی نفووزی گرووپە بە وەکالەتەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بە قەیرانی دۆلار هەڕەشە لە عێراق دەکات 

ڕۆژنامەی فاینەشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە کاردانەوە بە نفووز و ڕۆڵی گرووپە میلیشیاکان کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەڕەشەی "قەیرانی دۆلار"ی لە عێراق کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، واشینتۆن تادێت فشار زیاتر دەخاتە سەر سیاسەتمەدارانی عێراق بۆ ئەوەی ئەو گرووپانە لە پێكهاتەی حکوومەتی داهاتوو دوور بخەنەوە.

بەپێی نووسراوی فاینەنشال تایمز، دوای هەڵبژاردنی عەدنان ئەلفیحان، فەرماندەی گرووپی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق، وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوە و ڕاوێژەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و سیاسەتمەدارانی عێراق چووەتە قۆناغێکی ئاڵۆزەوە.

هەروەها واشینتۆن هۆشداری بە بەغدا داوە، ئەگەر گرووپە بە وەکالەتەكان لە هەبوون و نفووزیان لە پێكهاتەی حکوومەتی داهاتوودا بەردەوام بن، ئەوا عێراق ڕووبەڕووی سزای ئابووری و سنووردارکردنی دارایی، لەوانە; لە بواری دەستڕاگەیشتن بە دۆلار، دەبێتەوە.