پەیامی کورد ... پۆلیتیکۆ : ئەمریکا سێ مەرجی خستووەتە بەردەم سەرۆکی ڤەنزۆئێللا
ماڵپەڕی "پۆلیتیکۆ"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێ مەرجی سەرەکی لەبەردەم دێڵسی ڕۆدریگێرز داناوە.
دێڵسی ڕۆدریگێرز جێگری مادۆرۆ کە لە ئێستادا وەک سەرۆکی نوێی ڤەنزۆئێللا سوێندی یاسایی خواردووە، ئەمریکا مەرجی بۆ داناوە بۆ ئەوەی دووچاری هەمان ئەو چارەنووسە نەبێتەوە کە نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی پێشووی ووڵاتەکەی تووشی بووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆدریگێرز بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت : پێویستە فرۆشتنی نەوت بە ووڵاتانی نەیاری ئەمریکا ڕابگیرێت و سەرجەم بریکارەکانی ئەو ووڵاتانەی کە دژی واشینتۆنن، لە ڤەنزۆێللا دەربکرێن.
2. کۆنترۆڵ کردنی ماددە هۆشبەرەکان : دەبێت ڕێوشوێنی تووند بگیرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی بازرگانیکردن و هەناردەکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڤەنزۆئێللاوە.
3. هەڵبژاردنی ئازاد و وازهێنان لە دەسەڵات : پێویستە ئاسانکاری تەواو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف بکات و دەستبەرداری دەسەڵات ببێت.