پەیامی کورد ... پیس بوونی هەوا وای کردووە قوتابخانەکانی چەند پارێزگایەک لە ئێران دابخرێن
لەگەڵ زیادبوونی پیس بوونی هەوا لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات، گرووپەکانی کاری بەڕێوەبردنی فریاگوزاری پیس بوونی هەوا لە پارێزگاکانی مەركەزی، تاران، یەزد، پارێزگای ورمێ و ئازەربایجانی شەرقی بڕیاری داخستن یان ئامادەنەبوون لە قوتابخانەكانیان داوە.
بە پشت بەستن بە بڕیاری گرووپی کاری فریاکەوتنی پیس بوونی هەوا، ڕۆژی شەممە قوتابخانەکانی ئەراك، ساوە و شازەند لە پارێزگای مەركەزی داخران و پەروەردە لەسەر پلاتفۆرمی نەرمەکاڵای "شاد" بەڕێوەدەچێت.
لە پارێزگای ورمێ، قوتابخانە سەرەتایی یەکانی شارەکانی ورمێ و مەهاباد ڕۆژی شەممە بە کاتی بەیانیان و ئێواران بە هۆی پیس بوونی هەوا داخران.
پیس بوونی هەوا لە ئێران ژیانی هەزاران کەس دەخاتە مەترسییەوە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانیش بێ باکانە لەم کێشەیە و خەڵکیش جگە لە کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕووبەڕووی قەیرانی تەندرووستییش بوونەتەوە.