پەیامی کورد ... پێشنیاری نوێی ئەمریکا بۆ ئۆکراین دانپێدانانی پێگەی زمانی فەرمی بۆ زمانی ڕووسی لەخۆدەگرێت
▫️ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز و ئاکسیووس ووردەکاری پلانە نوێیەکەی ئەمریکایان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین ئاشکرا کرد.
▫️ پۆرتاڵی ئەمریکی ئاکسیووس بڵاویکردەوە: “ئەمریکا و ووڵاتانی دیکە کەریمە و دۆنباس وەک خاکی شەرعی ڕووسیا دەناسن، بەڵام داوا لە ئۆکراین ناکەن هەمان کار بکات”.
ووردەکارییە سەرەکییەکان :
▫️ پێشنیارەکەی ئەمریکا پێگەی زمانی فەرمی بۆ زمانی ڕووسی و داننان بە پێگەی فەرمی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ئۆکراین لە ئۆکراین لەخۆدەگرێت.
▫️ واشینتۆن هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ کەمدەکاتەوە.
▫️ ئۆکراین دەست بەرداری هەموو دۆنباس دەبێت و ژمارەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بۆ نیوە کەم دەکاتەوە.
▫️ پلانەکە پێشبینی گواستنەوەی خاکەکانی دۆنباس دەکات کە لەلایەن کیێڤەوە کۆنترۆڵ کراوە بۆ ڕووسیا لە بەرامبەر گەرەنتی ئەمنی لە ئەمریکاوە.
هێڵەکانی بەرکەوتن لە ناوچەی زاپۆریژیا و خێرسۆن تا ڕادەیەکی زۆر دادەخرێن.
▫️ ئەو خاکانەی دۆنباس کە لەلایەن کیێڤەوە تەسلیم کراون، بە ناوچەیەکی بێ سەربازی دادەنرێت.
▫️ ئاکسیووس پێشتر ڕاپۆرتی دابوو کە واشینتۆن لە "ڕاوێژکاری نهێنی"دایە لەگەڵ مۆسکۆ بۆ داڕشتنی پلانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین . پلانەکە ٢٨ خاڵ لەخۆدەگرێت کە بەسەر چوار بەش دا دابەش کراون کە بریتین لە: ئاشتی لە ئۆکراین ، گەرەنتی ئاسایش، ئاسایش لە ئەورووپا و پەیوەندییەکانی داهاتووی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراین. بەڵام هێشتا دیار نییە کیێڤ و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی چۆن ووڵامی دەدەنەوە.
▫️ بەپێی بڵاوکراوەکە، ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرپرسیارە لەو پلانە. بەپێی ئەو دەزگای میدیایی یە، وادیارە ڤیتکاف بە ووردی لەگەڵ کیریل دیمیتریڤ، بەڕێوبەری جێبەجێ کاری سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا (RDIF) باسی دەکات.
دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ئاماژەی بەوەدا کە لە دوای کۆبوونەوەی ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەلاسکا، هیچ پێشکەوتنێک لە سەر ڕێککەوتنی ئاشتی لە ئۆکراین بەدی نەهاتووە و لەوێدا باسی ئەو پرسەیان کردووە.