گواستنەوەی هەزاران تەرمی بێ ناسنامە بۆ گۆڕستانی بێهشت سەكینە و فەرمانی بەخاک سپاردنی بەکۆمەڵ

Dîroka Belavkirin :
گواستنەوەی هەزاران تەرمی بێ ناسنامە بۆ گۆڕستانی بێهشت سەكینە و فەرمانی بەخاک سپاردنی بەکۆمەڵ
  • گواستنەوەی هەزاران تەرمی بێ ناسنامە بۆ گۆڕستانی بێهشت سەكینە و فەرمانی بەخاک سپاردنی بەکۆمەڵ

بە ووتەی یەكێك لە كارمەندانی گۆڕستانی بێهشت سەكینە، تا ڕۆژی شەممە هەزاران تەرمی بێ ناسنامە بۆ ئەو گۆڕستانە گواستراونەتەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، فەرمان بە كارمەندان دراوە کە تەرمەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دا بنێژن؛ بەڵام ئەوان ڕەتیان کردووەتەوە ئەم فەرمانە جێبەجێ بکەن.
كارمەندان لە هەوڵێكی مرۆیی دا، لە بری بەخاک سپاردنی بەكۆمەڵ، تەرمەکانیان بەڵگە کردووە و بە گرووپی ١٠ کەسی وێنەی دەم وچاوەکانیان گرتووە، بۆ ئەوەی خێزانەکانیان بتوانن ئازیزانیان بناسنەوە.

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی كردووەتەوە; شەوی ١٨ی بەفرانبار تەرمی ٧٠ خۆپێشاندەری كوژراویان بردووەتە یەك نەخۆشخانە. هێزە ئەمنییەكانیش سووكایەتییان بە كەس وكاری تووڕە و ناڕەحەتی كوژراوەكان كردووە و لێیان داون.