شەهید کردنی ناڕازییەکی کوردی خەڵکی سنە لە تاران و بە بارمتەگرتنی تەرمەکەی؛ حکوومەت داوای ٧٠٠ ملیۆن تمەن دەكات

Dîroka Belavkirin :
شەهید کردنی ناڕازییەکی کوردی خەڵکی سنە لە تاران و بە بارمتەگرتنی تەرمەکەی؛ حکوومەت داوای ٧٠٠ ملیۆن تمەن دەكات
  • شەهید کردنی ناڕازییەکی کوردی خەڵکی سنە لە تاران و بە بارمتەگرتنی تەرمەکەی؛ حکوومەت داوای ٧٠٠ ملیۆن تمەن دەكات

ئومێد ساعدی، خۆپیشاندەرێکی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی سنە، کە لەگەڵ براكەی پووریا ساعدی تەمەن ٣٤ ساڵ، لە تاران دەژیا، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە گەڕەکی تاران- پارس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت شەهید کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پووریا ساعدی دوای شەهیدبوونی براکەی، کاتێك لەسەر تەرمە خوێناوییەكەی وەستابوو، بە چەند گوللەی ساچمە بە سەختی بریندار دەبێت و دەكەوێتە سەر زەوی و دواتر دەستگیر دەکرێت. لە دوای دەستگیرکردنیەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیران و تەندرووستی ئەم هاووڵاتییە نییە.

لە کردەوەیەکی شۆککەر و نامرۆڤانەدا، دامەزراوەکانی سەر بە حکومەت داوای ٧٠٠ ملیۆن تمەنیان لە بنەماڵەکەی کردووە بۆ ئەوەی تەرمی ئومێد ساعدی ڕادەست بکەن؛ کردەوەیەک کە نموونەیەکی ڕوونی ڕەشبگیری و تاوانی ڕێکخراو و پێشێلکردنی گەورەی کەرامەتی مرۆڤە.