گەورەترین گرێبەستی ووزە لە مێژووی ئێسڕائیل دا لەگەڵ میسر

Dîroka Belavkirin :
گەورەترین گرێبەستی ووزە لە مێژووی ئێسڕائیل دا لەگەڵ میسر
پەیامی کورد    ...  گەورەترین گرێبەستی ووزە لە مێژووی ئێسڕائیل دا لەگەڵ میسر

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی دا شان بەشانی وەزیری ووزە، ئیلی کۆهن ڕایگەیاند، گرێبەستێکی گازی سرووشتی بە بڕی 34.7 ملیار دۆلاری لەگەڵ میسر پەسەندکردووە و بە گەورەترین گرێبەستی گاز لە مێژووی ئیسرائیل دا ناوی بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم پارەیە پەروەردە، تەندرووستی، ژێرخانەكان، ئاسایش و داهاتووی نەوەکانی داهاتووی نەوەكانی داهاتوو بەهێز دەكات”.

ناتانیاهوو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە پێگەی ئیسرائیل وەک هێزێکی ووزەی ناوچەیی بەهێزتر دەکات و ڕۆڵی لە بەهێزكردنی سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.

ئیلی کۆهن وەزیری ووزەی ئیسرائیل گرێبەستەکەی بە "ساتێکی مێژوویی" و گەورەترین گرێبەستی هەناردەکردن لە مێژووی ئیسرائیل ناوبرد و ووتی، گازی سرووشتی بە "سەرمایەیەکی ستراتیژی" بۆ ئیسرائیل دادەندرێت.