پەیامی کورد ... 💥️ئاکسیووس : هیچ دانووستانێکی جیددی لە نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئارادا نییە
بە پێی ڕاپۆرتی ئاکسیووس، کاربەدەستانی ئەمریکا پشتڕاستیان کردۆتەوە کە لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەكی جیددی یان دانووستانێكی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیدارەی ترامپ و کۆماری ئیسلامی دا نییە.
ووڵاتانی نێوەندگیر لەوانە سەعوودیە، تورکیا و قەتەر لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەردوولا و پەیامەكان دەگەێنن؛
ترامپ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە ئێران قسەی کرد.
عەباس عێراقچی چوارشەممە پەیوەندی بە وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی تورکیا، قەتەر و سەعوودیە کرد