ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی قورسی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی قورسی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد


میدیاکانی ئیسرائیل و فەلەستینی ئێوارەی سێشەممە ڕایانگەیاند کە هێرشە ئاسمانییە قورسەکانی ئیسرائیل دەستیپێکردووە و چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززەیان کردووەتە ئامانج.
چەند کاتژمێرێک پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کرد کە "هێرشی ئاسمانی قورس" بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدات.
میدیا فەلەستینییەکان بڵاویان کردەوە کە تۆپبارانی قورسی ئیسرائیل بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززەی کردۆتە ئامانج و ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە دوو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بینراوە.
شایەتحاڵان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، فڕۆکەکانی ئیسرائیلیان بینیوە کە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە. ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندووە کە “ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک لە گەورەترین نەخۆشخانە بۆردومان دەکات کە تا ئێستاش لە باکووری غەززە کاردەکات و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیش نادیارە
لای خۆیەوە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەستپێکردووە. هەروەها کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل “ئەمریکییەکانی لە وەڵامدانەوەی غەززە ئاگادار کردووەتەوە.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە