"مەترسی ڕاستەقینە". ئەورووپا زەنگی ئاگادارکردنەوەی دەربارەی چەکی ڕووسیا لێدا

"مەترسی ڕاستەقینە". ئەورووپا زەنگی ئاگادارکردنەوەی دەربارەی چەکی ڕووسیا لێدا
پەیامی کورد   ...   "مەترسی ڕاستەقینە". ئەورووپا زەنگی ئاگادارکردنەوەی دەربارەی چەکی ڕووسیا لێدا

▫️ هێزە دەریاییەکانی بەریتانیا و ئاڵمانیا بە شێوەیەکی چالاک دەستیان کردووە بە شوێن پێ هەڵگرتنی ژێردەریایی یەکانی ڕووسیا. ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست ەوە بڵاوکراوەتەوە.

▫️ "ژێردەریاییەکانی ڕووسیا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەن. ڕووسیا یەکێکە لە پێشکەوتووترین و ژمارەیەکی زۆر لە بەلەمەکانی ژێردەریایی لە جیهاندا - نزیکەی ٦٤ ژێردەریایی، لەناویان دا ژێردەریایی ئەتۆمی کە مووشەکی بالیستیکی هەڵدەگرن، ژێردەریایی هێرشبەر و ژێردەریاییەکان کە بە مووشەکی کرووز تەیارکراون"، ڕۆژنامەی نەشناڵ ئینترێست ئاماژەی بەوەشکردووە.

▫️ پێشتر جۆن هێلی وەزیری بەرگری بەریتانیا هۆشداری دابووە هێزی دەریایی ڕووسیا کە دەزگاکەیان "بەدواداچوون و ڕاوی" ژێردەریاییەکان دەکات.

▫️ لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووسیا بە بەردەوامی نیگەرانی خۆی لە چالاکییە بێوێنەکانی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی دەربڕیوە.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە