ئیسرائیل کاتز : ئەوەی بە تاران مان کرد بە حووسییەکانی یەمەنی دەکەین

ئیسرائیل کاتز : ئەوەی بە تاران مان کرد بە حووسییەکانی یەمەنی دەکەین
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل کاتز : ئەوەی بە تاران مان کرد بە حووسییەکانی یەمەنی دەکەین

حووسیەكانی یەمەن ڕایگەیاند "چوار ئۆپێراسیۆنی سەربازییان لەدژی ئیسرائیل کردووە . ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل یش هەڕەشە لە یەمەن دەکات و دەڵێت : چیمان بە ئێران کرد ئەوەش بە یەمەن دەکەین

ووتەبێژی سەربازی حووسییەکان ڕایگەیاند، یەکێک لە مووشەکەکان فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن و هەروەها سێ شوێنی دیکەیان لە یافا و عەسقەلان و ئیلات بە درۆن بە ئامانج گرتووە.

دوابەدوای هێرشەکان، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی لە حووسییەکان کرد و ووتی : دوای پانکردنەوەی سەری مارەکە،  نۆرەی یەمەنە، وەک تاران مامەڵەی لەگەڵ بکەین، ئێمە لە حووسییەکانی یەمەن دەدەین و هەرکەسێکیش دەستی لە دژی ئیسرائیل بەرز بکاتەوە، ئەو دەستەی دەبڕین. 

هەروەها مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل هۆشداری بە حووسییەکان دا و ووتی "پێمان وابوو هەڵدانی مووشەک بۆ ئیسرائیل تەواو بووە، بەڵام حووسییەکان مووشەکێکیان ئاراستەی ئێمە کرد لە ئیسرائیل، ڕەنگە فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بی دوو پێویستیان بە سەردانی یەمەن بێت".

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە