ڕۆیتەرز : ئێران ئامادەیە بۆ مین ڕێژکردنی گەرووی هورمز

ڕۆیتەرز : ئێران ئامادەیە بۆ مین ڕێژکردنی گەرووی هورمز
پەیامی کورد   ...   ڕۆیتەرز : ئێران ئامادەیە بۆ مین ڕێژکردنی گەرووی هورمز


بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە مانگی ڕابردوودا ئێران ئامادەکاری بۆ دانانی مین لە گەرووی هورمز کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆیتەرز سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە پشت بەستن بەم سەرچاوانە بڵاوی کردەوە: "تا ئێستا هیچ مینێک لە گەرووی هورمز دانەنراوە، ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ دانانی مین لە گەرووی هورمز ماوەیەک دوای هێرشی ئیسرائیل ڕوویدا".
ئەو بەرپرسانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، بانگەشەی ئەوە دەکەن: "ئەو ئەگەرە بەدوور ناگرین کە ئامادەکردنی ئەو مینانە فێڵێکی ئێران بووبێت بۆ ئەوەی ئەمریکا قەناعەت پێ بکات کە جیددییە لە داخستنی گەرووی هورمز".

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کردووە، بارکردنی ئەو بۆمبانە ئەوە نیشان دەدات، کە تاران جیددییە لە داخستنی گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین هێڵەکانی کەشتیوانی لە جیهان دا و ڕێیەكی گرینگە بۆ گواستنەوەی كەشتیگەلی نەوتی بۆ بازاڕی جیهانی نەوت.

شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەگەر گەروویە دابخرێت، ئەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و ووڵامدانەوەی سەربازی بەهێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لێدەكەوێتەوە، چوونکە نزیکەی ٢٠% نەوتی جیهان بەم ڕێگایە تێدەپەڕێت.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە