چوار ئەندامی تیمێک سەر بە كۆماری ئیسلامی لە باشووری سووریا لە لایەن هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل ەوە دەست بەسەر کران

پەیامی کورد ... چوار ئەندامی تیمێک سەر بە كۆماری ئیسلامی لە باشووری سووریا لە لایەن هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل ەوە دەست بەسەر کران
ئەرتەشی ئیسڕائیل شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هێزە تایبەتەکانی ئەو ووڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتووانە لە باشووری سووریا ، چوار ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامییان دەست بەسەر کردووە.
بەپێی بەیاننامەكەی ئەرتەش، ئەم کەسانە کە لە گوندەکانی بیابانی لە باشووری سووریا جێگیر بوون، لە ژێر پەردەی تۆڕەکانی نفووزی ئەمنی سەر بە سوپای قودس و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی چالاکیان دەکرد.
ئۆپێراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هەواڵگری پێش وەختە و وورد ئەنجام دراوە؛ بەشێک لەم زانیارییانەش لە ڕێگەی لێپرسینەوە لەگەڵ بریکارەکانی دیکەی ڕێژیمی ئێران بەدەست هاتوون.
بەرپرسانی ئیسرائیل ئەم کارەیان بە بەشێک لە هەوڵەكانیان بۆ پووچەڵ كردنەوەی بەرنامە ناسەقامگیرییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕە تیرۆریستییەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی وەسف کرد.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




