ئیلۆن ماسک پەشیمانی لە بڵاوکراوەکانی دژ بە ترامپ دەردەبڕێت “زێدەڕەوی تێدابوو”

پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک پەشیمانی لە بڵاوکراوەکانی دژ بە ترامپ دەردەبڕێت “زێدەڕەوی تێدابوو”
ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەندترین مرۆڤی سەر زەوی لە پۆستێک دا لە ئێکس، پەشیمانی خۆی لە هەندێک لەو بڵاوکراوانە دەربڕی کە هەفتەی ڕابردوو دژی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردبوونەوە.
ئیلۆن ماسک و دۆناڵد ترامپ لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی و پۆست کردن لە تۆڕی ئێکس کەوتنە شەڕە قسەیەکی ئاشکراوە. ئەم ناکۆکییە دوای ئەوە هات کە بەڕێوبەری جێبەجێ کاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس، وازی لە پۆستێکی حکوومی هێنا و ڕەخنەی لە پێشنیازەیاسایەکی پارتی کۆمارییەکان گرت.
ماسک لە پۆستەکەیدا لەسەر تۆڕی ئێکس نووسیویەتی : "پەشیمانم لە هەندێک لەو پۆستانەی هەفتەی ڕابردوو دەربارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ کردم. زێدەڕەوییان تێدا کرابوو.





