کوژرانی سوپاسالار موحەمد باقری پشتڕاست كرایەوە

پەیامی کورد ... کوژرانی سوپاسالار موحەمد باقری پشتڕاست كرایەوە
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە کە محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل دا کوژراوە .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە ماڵی باقری لە تاران کراوەتە ئامانج بەڵام بە فەرمی لە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە .
ناسنامە: ناوی تەواوی محەمەد حسێن ئەفشۆردییە، بەڵام بە ناوی "محەمەد باقری" ناسراوە. لە ساڵی 1960 لە شاری تاران لەدایک بووە.
🔴 سەرەتای ژیانی سەربازی: لە تەمەنی 19 ساڵیدا و لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق، وازی لە خوێندنی ئەندازیاری هێنا و پەیوەندی بە سوپای پاسداران ەوە کرد.
🔴 پسپۆڕی: وەک پسپۆڕێکی ستراتیژی سەربازی و هەواڵگری ناسراوە و لە ماوەی شەڕدا ڕۆڵی گرینگی لە ئۆپراسیۆنەکاندا هەبووە.
🔴 کاریگەری بنەماڵە: براکەی، حەسەن باقری، یەکێک بوو لە فەرماندە دیار و بەناوبانگەکانی سوپای پاسداران کە لە شەڕی ئێران و عێراق دا کوژرا، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی سەربازی ئەو داناوە.
🔴 پێگەیشتنی لە پۆستەکان دا: پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک ئەرکان، پۆستی جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ کاروباری هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی لە ئەستۆ بووە.
🔴 لووتکەی دەسەڵات: لە ساڵی 2016، لەلایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانەوە، وەک سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستنیشان کرا، کە باڵاترین پۆستی سەربازییە لە ووڵاتدا و هەردوو سوپای پاسداران و ئەرتەشی لەخۆ دەگرت.
🔴 کۆتایی ژیانی: میدیای فەرمی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە کەمێک پێش ئێستا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل دا کوژرا.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




