پشتڕاستكردنەوەی فەرمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : پێگەی ئەتۆمی نەتەنز یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشی ئیسرائیل

پەیامی کورد ... پشتڕاستكردنەوەی فەرمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : پێگەی ئەتۆمی نەتەنز یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشی ئیسرائیل
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز لە کاتی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوانی ئیسرائیل دا کراوەتە ئامانج.
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسەکە ڕایگەیاند کە ئاژانسەکە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و بەردەوام لە پەیوەندی دایە لەگەڵ پشکنەرانی ئامادەبوو لەسەر خاکی ئێران.
ئەمە یەکەم پشتڕاست کردنەوەی فەرمی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر یەکێک لە هەستیارترین شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن ئاژانسەکەوە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەوپەڕی نیگەرانکەری ئێران دەکات، دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە نەتەنز لە ئامانجەکانی ئەو هێرشانەدا بووە.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




