ئێران وتوووێژە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پەک خست

ئێران وتوووێژە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پەک خست
پەیامی کورد   ...   ئێران وتوووێژە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پەک خست

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بەشداری لە دانووستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرێ. گەڕی نوێی دانووستانەکان بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی جۆزەردان لە مەسقەت بەڕێوە بچێ.

ئەم بڕیارە دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بەرەبەیانی دوێنێ هەینی  ئیسرائیل درا کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە پایەبەرزەکانی کۆماری ئیسلامی وەک حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، فەرماندەی ستادی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، غوڵامعەلی ڕەشید، فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیا و کۆمەڵێک زانای ئەتومی دیکەی کۆماری ئیسلامی.

 کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمریکای سەبارەت بە هاوکاری ئیسڕائیل بۆ ئەو هێرشە بە "بەرپرسیار" زانیوە و جارێکی دیکەش هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەی سەخت" لەم ووڵاتە دەکا.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە