ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران لە ئاسمانی سووریادا کردووە."

پەیامی کورد ... ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران لە ئاسمانی سووریادا کردووە."
ئیڤی دیێڤرین، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەینی ڕایگەیاند : سوپا چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی سوویادا خستە خوارەوە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیش بەردەوام بە ئاسمانی ووڵاتەکەوەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
دەشڵێت: زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە عوممانی پایتەختی ئوردن لێدراوە.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردنیش، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەبەر تیشکی پەرەسەندنی هێرشەکان، گوێ لە ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان بگرن. هەروەها پابەند بن بە ڕێنمایەکان کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرچووە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی خۆیان
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




