ئەلجەزیرە لە زاری ترامپ ەوە دەڵێت : پووتین بەشداری دانووستان لەگەڵ ئێران دەکات

ئەلجەزیرە لە زاری ترامپ ەوە دەڵێت : پووتین بەشداری دانووستان لەگەڵ ئێران دەکات
پەیامی کورد   ...   ئەلجەزیرە لە زاری ترامپ ەوە دەڵێت : پووتین بەشداری دانووستان لەگەڵ ئێران دەکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران قسەی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جەهان نیووز ، ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال نووسیویەتی پووتین لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا پێشنیاری کردووە کە بەشداری گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەکات و ڕەنگە بتوانێت لە کۆتایی هێنان بە خێرای ئەم پرسە سوودی هەبێت.

ترامپ هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە پووتین ی وتووە کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و پێی وایە کە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەو و سەرۆکی ڕووسیا لەسەر ئەم بابەتە هەبووە.

سەرەڕای ئەمەش دوای چەند خولەکێک پەیامەکەی لە تۆڕی سۆشیال میدیا سڕییەوە، بەڵام دواتر داینایەوە.

تا ئێستا پێنج خولی ووتووێژ لە نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەڕێوە چووە.

حکوومەتی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم ووتووێژانەوە پەیامی دژبەیەک سەبارەت بەم وتووێژانە ناردووە.

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دانووستانکارانی ئەمریکا هێشتا چاوەڕێی ئەوەن کە ترامپ پێوەرەکانی دانووستان لەگەڵ ئێران ڕابگەێنێت پێش دەستپێکردنی خولی چوارەمی دانووستانەکان.
سەرەڕای ئەوەش، لە پەیامەکەی ئەمڕۆدا، ترامپ ئێرانی بە "دواخستنی بڕیاردان" لە دانووستانە ئەتۆمییەکان تۆمەتبار کرد.

لە بەشێکی پەیامەکەدا نووسیویەتی کە لەگەڵ پووتین قسەی کردووە “لەبارەی ئەو ڕاستییەی کە کات تەواو دەبێت بۆ ئەوەی ئێران بڕیار لەسەر چەکی ئەتۆمی بدات”. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران دەبێت بە خێرایی بڕیارێک بدات.

لە بەشی کۆتایی پەیامەکەدا، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە "ئێران سست بووە لە بڕیاردان لەسەر ئەم پرسە گرنگە" و نووسیویەتی کە پێویستی بە "ووڵامێکی یەکلاکەرەوە هەیە لە ماوەیەکی کورت دا".

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە