بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە دەستەی پارێزگارانی ئاژانس، دەست بەجێ دۆسیەی تاران ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایش ناکات

پەیامی کورد ... بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە دەستەی پارێزگارانی ئاژانس، دەست بەجێ دۆسیەی تاران ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایش ناکات
پەیامنێری وۆڵ ستریت ژۆرناڵ، بە گێڕانەوەی دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی : بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە دەستەی پارێزگارانی ئاژانس، دەست بەجێ دۆسیەی تاران ناخاتە ئەنجوومەنی ئاسایش/ئەم بڕیارنامەیە دەرفەت دەدات بە ئێران بۆ ووڵامدانەوەی لێکۆڵینەوەکانی پارێزبەندی/ ڕەوانەکردنی ئەنجوومەنی ئاسایش لە شێوەی بڕیارنامەی دووەم دا دەبێت
پەیامنێری وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە پەیامێکدا بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیویەتی، ئەو بڕیارنامەی دژە ئێران کە کۆتایی پێدێت، کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی دەستەی پارێزگارەکان دەخرێتەڕوو، ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکرێ.
ڕۆژنامەی تاران تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئێرانی: تاران گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە بڕیارنامەیەک لە دژی ئەو ووڵاتە لە کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگارەکان لە هەفتەی داهاتوودا پەسەند دەکرێت؛ بەم پێیە بیر لە ڕێوشوێنی بەرپەرچ دانەوە دەکات کە ڕاستەوخۆ دوای دەرکردنی بڕیارنامەکە جێبەجێ دەکرێن.
سەرچاوەیەکی نزیک له وەزارەتی دەرەوه و ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێرانی ڕایدەگەێنێت، ئێران گەیشتووه ته ئه و ئەنجامەی له کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی دەستەی بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بڕیارنامەیەک دژ به ئێران پەسەند دەکرێت.
بە ووتەی ئینتێبی، ناوبراو بۆ لۆڕێنس نۆرمان لە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ جەختی کردەوە: دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕۆژئاوایی دەڵێت، بڕیارنامەیەک سەبارەت بە پابەندنەبوونی ئێران ئەمڕۆ لە واشینتۆن دەگاتە ڕەزامەندی کۆتایی. پلانەکە ئەوەیە کە ئەمڕۆ بڕیارنامەکە بەسەر ووڵاتانی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دا دابەش بکرێت. لە بڕیارنامەکەدا ئێران بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی تاوتوێ دەکرێت، بەڵام دەست بەجێ پرسی پابەندنەبوون ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناکرێ.
ناوبراو زیادی کرد : بە ووتەی ئەو دیپلۆماتکارە باڵا ڕۆژئاوایی یە ، بڕیارنامەکە دەرفەتێک دەدات بە ئێران بۆ ووڵامدانەوەی پرسی لێکۆڵینەوەکانی پارێزبەندی.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




