کێشەی ئیلۆن ماسک و ترامپ پەرە دەستێنێت

پەیامی کورد ... کێشەی ئیلۆن ماسک و ترامپ پەرە دەستێنێت
ڕۆژی سێشەممە، ماسک هێرشێکی تووندی کردە سەر ئەو پڕۆژە یاسایە کە ترامپ بە "پڕۆژە گەورە و جوانی من" ناوی دەبات و بە "شتێکی قێزەون" ناوی برد کە کورتهێنانی فیدراڵی زیاد دەکات. هەڵوێستی ماسک، دابەشبوونی نێوان کۆمارییەکان فراوانتر کردووە و دەشێت مەترسی لەسەر چانسی پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە لە ئەنجوومەنی پیران درووست بکات.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی کردە سەر ئیلۆن ماسکی هاوپەیمانی پێشووی و ڕایگەیاند، نائومێد بووە لە دژایەتی گشتی ئەو ملیاردێرە بۆ کەم کردنەوەی بەرفراوانی باج و پرۆژە یاسای خەرجییەکانی حکوومەت کە لە ناوەندی کارنامەی ترامپ دایە.
لە یەکەم ووڵامی ڕاستەوخۆی دا بە ڕەخنەکانی ماسک، ترامپ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی ووتی : سەیرکە من و ئیلۆن پەیوەندییەکی گەورەمان هەیە، نازانم ئەو پەیوەندییە بەردەوام دەبێت یان نا. بەڵام بەڕاستی لە ئیلۆن بێ هیوا بووم. زۆر یارمەتی ئیلۆنم دا”.
لەکاتێکدا ترامپ ئەو لێدوانەی دەدا، ئیلۆن ماسک بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا زنجیرەیەک کاردانەوەی تیژی لە ئەکاونتی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی ئێکس بڵاوکردەوە کە خاوەنەکەیە.
دەشڵێت "بە من نەبوایە، ترامپ لە هەڵبژاردندا دۆڕا. چەندە بێ منەت!" نووسیویەتی.
پشکی کۆمپانیای تێسلا دوای ئەو کێشمەکێشانە نزیکەی 9% دابەزی و نزمترین ئاستی لە مانگی شوبات ەوە تۆمارکردووە.
ئەو ناکۆکییانە دەریخست کە گرژییەکانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دوای چەند هەفتەیەک لە قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری پێکدادان گەیشتە لووتکە.
ماسک کە خاوەنی کۆمپانیاکانی دیکەیە لەوانە سپەیس ئێکس و یەکەی مانگی دەستکردی ستارلینک، نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤دا خەرج کردووە بۆ پشتگیریکردنی ترامپ و کاندیدەکانی دیکەی کۆمارییەکان.
لە سێشەممەوە، ماسک هێرشێکی زۆر تووند بۆ سەر پڕۆژە یاساکە دەستی پێکرد، کە ترامپ بە "پڕۆژە یاسای گەورە و جوانی من" ناوی دەبات، بە "شتێکی قێزەون" ناوی برد کە کورتهێنانی فیدراڵی زیاد دەکات. هەڵوێستی ماسک دووبەرەکی لە نێوان کۆمارییەکان قووڵتر کردووەتەوە و دەتوانێت هەڕەشە لە چانسی پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە بکات لە ئەنجوومەنی پیران.
هەروەها ئیلۆن ماسک ووتی، "کاتی ئەوە هاتووە کە من بۆمبێکی بەڕاستی گەورە بخەمە خوارەوە: بەڵگەنامەکانی ئاپشتاین ترامپ یان تێدایە، ئەوە هۆکاری ڕاستەقینەی بڵاونەکردنەوەیانە، ڕۆژێکی خۆشت هەبێت ترامپ!"
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە




