ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و قەفقاز بەهۆی هەڕەشەی مووشەکی ئێران ەوە دەرکرد

ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و قەفقاز بەهۆی هەڕەشەی مووشەکی ئێران ەوە دەرکرد
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و قەفقاز بەهۆی هەڕەشەی مووشەکی ئێران ەوە دەرکرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە باڵیۆزخانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و ناوچەی قەفقاز کردووە کە لە دەورووبەری مەودای مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندان، دەست بەجێ کارمەندانی ناپێویست و ئەندامانی بنەماڵەی فەرمانبەران چۆڵی بکەن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لە ئەگەری درووست بوونی ململانێی ناوچەیی و پەرەسەندنی هەڕەشەکانی ئێران پەرەی سەندووە. 

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکانی واشینتۆن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە ناوچە ئاڵۆزەکان دا.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە