ئەمریکا و ئەورووپا پێشنووسی بڕیارنامەی دژ بە ئێرانیان ڕادەستی شۆرای حوکام کرد

پەیامی کورد ... ئەمریکا و ئەورووپا پێشنووسی بڕیارنامەی دژ بە ئێرانیان ڕادەستی شۆرای حوکام کرد
هەواڵدەری فەڕەنسا لە زاری دیپلۆماتەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا لەگەڵ بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا، بە فەرمی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان پێشکەش بە شۆاری حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی کردووە کە "پابەندبوونی" ئێران بە بەڵێننامە ناوکییەکان مەحکووم دەکات.
دانیشتنی شۆرای حوکام لە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان دەستی پێ کردووە و لە یەکەم ڕۆژیش دا بەڕێوبەری گشتی ئاژانس ڕایگەیاند کە ئێران ووڵامێکی تەکنیکی باوەڕپێکراو و قەبووڵکراو بۆ پرسیارەکانی ڕێکخراوەکە سەبارەت بە شوێنە ڕانەگەێندراوەکانی ناداتەوە.
ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک کە لەلایەن هەواڵدەری فەڕەنساوە بیندراوە، داوا لە ڕێژیمی ئێران دەکات بەپەلە پابەندبوونی خۆی بە ئەرکەکانی بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی پەرەپێدانی چەکی ناوکی قەربوو بکاتەوە.
ئەگەر ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن شۆرای حوکامەوە پەسەند بکرێت، ئەوە یەکەم جارە لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵدا ئێران بە فەرمی بە پێشێل کردنی بەڵێنە ئەتۆمییەکانی تۆمەتبار بکرێت.





