باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا بەڵگەنامەکانی تیرۆری کێنێدی دەگەێنێتە کۆنگرێس

باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا بەڵگەنامەکانی تیرۆری کێنێدی دەگەێنێتە کۆنگرێس
پەیامی کورد   ...   باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا بەڵگەنامەکانی تیرۆری کێنێدی دەگەێنێتە کۆنگرێس

🔹باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشینتۆن بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە: "لەکاتی پێشوازی کردن لە ئانا پائولینا لۆنا، ئەندامی کۆنگرێسی کۆمارییەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، ئەلێکساندەر دارچێڤ هیوای دەربڕی کە ئەو زانیارییە ئەرشیفیانەی کە لەلایەن دەستەی سەرنووسەری کۆمەڵەی "تیرۆرکردنی کێنێدی و پەیوەندییەکانی سۆڤیەت-ئەمریکی" کۆکراونەتەوە، یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی تیشکی زیاتر بخەنە سەر ئەم کارەساتە.

🔹باڵیۆزخانەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر داوای کۆنگرێسمان، باڵیۆز کەرەستەی گەیاندووە بە پشت بەستن بە بەڵگەنامە نا نهێنیەکانی سۆڤیەت بۆ ئەوەی لەلایەن دەزگای ئەرشیفی فیدراڵییەوە بڵاوبکرێتەوە. بەشێک لەو بەڵگەنامانە پێشتر لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە لە ئەناستاس میکۆیان سەرۆکی سۆڤیەتی باڵای یەکێتی سۆڤیەت کە نوێنەرایەتی یەکێتی سۆڤیەتی لە پرسەی سەرۆکی دەوڵەت دا کردبوو، لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە پێگەیشتبوو.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە