ئەوانەی ژن دەڕفێنن و منداڵ و بەساڵاچووان دەکوژن تیرۆرستن

تەلال ئەرسلان، بەرپرسی پارتی دیموکراتی لوبنان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: لە ژێر ڕۆشنایی ئەم کەشوهەوایەی کە تەواوی ناوچەکەی گرژ و پیلانگێڕ کردووە کە هیچ پەیوەندییەکی بە سەقامگیرییەوە نییە، سەرمان سوڕماوە لەم بێدەنگییە، ئەگەر زیاتریش نەبێت، سەبارەت بە تاوانی ڕفاندنی ژنانی دروز لە جەبەل ئەلعەرەب لە سوریا لەسەر دەستی تەکفیرییەکان، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناتوانن هیچ پەیوەست بوونێکیان بە هەر ئایینێک یان مەزهەبێکەوە هەبێت، ئەوانەی ژن دەڕفێنن و منداڵ و بەساڵاچووان دەکوژن تەنها وەک تیرۆریستی بەربەری و بکوژ پۆلێن دەکرێن”.
لینا ڕەشید - لوبنان
ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە




