فەڕەنسا : ئێمە بڕیارمان داوە دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین

فەڕەنسا : ئێمە بڕیارمان داوە دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین
پەیامی کورد   ...   فەڕەنسا : ئێمە بڕیارمان داوە دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە پاریس بڕیارە ، دان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین بنێت، بەڵام بە تەنیا ئەو کارە ناکات.
ڕۆژی هەینی، ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لە ئیرادەی پاریس کردەوە بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، بەڵام لە هەمان کات دا ڕوونیکردەوە کە بە تەنیا ئەو کارە ناکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕای ئێل یوم، بارۆ لە میانی بەیاننامەیەکدا پێش کۆنفرانسێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دان پێدانانی فەڕەنسا بە دەوڵەتی فەلەستین بە ڕادیۆی RTLی ڕاگەیاندووە: “فەڕەنسا بڕیاریداوە دان بە پێکهاتنی دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت”.

بارۆ ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لێی هێنانی ژمارەیەک ووڵات و، جگە لەوەش، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی دەسەڵاتی فەلەستین و ووڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئێمەدا بهێنین.

ناوبراو ڕایگەیاند کە فەڕەنسا دەیتوانی بڕیارێکی ڕەمزی بدات. بەڵام ئەمە ئەو بژاردەیە نییە کە ئێمە هەڵمان بژاردووە، چوونکە وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارییەتییەکی تایبەتمان لە ئەستۆیە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا کە دانپێدانانی داهاتوو بە دەوڵەتی فەلەستین دۆخەکە دەگۆڕێت و متمانە و ئەگەری زیاتر بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەبەخشێت.

بارۆ هەڵوێستی پاریسی دووپات کردەوە سەبارەت بە پێویستی ڕەهای باسکردنی چەک داماڵینی حەماس لە هەر سیناریۆیەکی داهاتوودا بۆ کەرتی غەززە دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەکە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنەی لە میلیتاریزەکردنی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیی یەکان لە کەرتی غەززە گرت دوای ئەوەی ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی ئازارەوە گەمارۆدانی تەواوەتی بۆ سەر خاکەکە کرد و ووتی: “ئەنجامەکە ئاژاوەگێڕییە و ئەم سیستەمە دابەش کردنە بووەتە هۆی ئاژاوە و تووندوتیژی کوشندە”.

شایانی باسە بڕیارە لە ١٧ تا ٢٠ی حوزەیران کۆنفرانسێک بە سەرۆکایەتی سەعوودیە و فەڕەنسا بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بەڕێوەبچێت.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە