شازادەی جێنشینی سەعوودیە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکە ووتووێژیان کرد

 شازادەی جێنشینی سەعوودیە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکە ووتووێژیان کرد
پەیامی کورد   ...   شازادەی جێنشینی سەعوودیە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکە ووتووێژیان کرد
 

شازادەی جێنشینی سەعوودیە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لە مەککە، پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو ووڵات، پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاسۆی هاوکاری دوو قۆڵییان تاوتوێ کرد.
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سەعوودیە لە کۆشکی مینا لە مەککە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان محەممەد شەهباز شەریف کۆبووەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و ئاسۆی هاوکاری دوو قۆڵی و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵێک ، کۆبوونەوەکە ڕۆژی هەینی لە نووسینگەی شازادەی جێنشینی سەعوودیە لە کۆشکی مینا بەڕێوەچوو و هەردوولا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سڵاویان ئاڵوگۆڕ کرد و باسیان لە پرس و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

لە میانەی دیدارەکەدا بن سەلمان و شەهباز شەریف باسیان لە بارودۆخ و پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەو هەوڵانە کرد کە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دراون.

شایانی باسە کە پەیوەندییەکانی نێوان سەعوودیە و پاکستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەرزکراوەتەوە بۆ ئاستی هاوبەشی ستراتیژی بەتایبەتی لە بواری سەربازی و ئەمنی دا.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە