بەپەلە ... ئەمریکا فەرمانی پێکهێنانی بەرپەچدانەوەی فریاگوزاری خێرای لە ئەگەری هێرشی ئێران ڕاگەیاند

پەیامی کورد ... ئەمریکا فەرمانی پێکهێنانی بەرپەچدانەوەی فریاگوزاری خێرای لە ئەگەری هێرشی ئێران ڕاگەیاند
جۆن هادسۆن، پەیامنێری واشینتۆن پۆست ڕایگەیاند : ئەمریکا فەرمانی بە سەرجەم باڵیۆزخانەکانی داوە کە لە مەودای هێرشی ئێراندان (لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و باکووری ئەفریقیا) لیژنەکانی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری پێک بهێنن و ڕاپۆرتێک لەسەر کارەکانیان بۆ کەم کردنەوەی مەترسییەکان پێشکەشی واشینتۆن بکەن . ئەو فەرمانە بووە هۆی دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی کارمەندان لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جوونی ٢٠٢٥ .
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




