ترامپ : ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە غەززە لەسەر مێزە؛ ئەگەر حەماس ڕەتی بکاتەوە، شتەکان خراپتر دەبن

پەیامی کورد ... ترامپ : ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە غەززە لەسەر مێزە؛ ئەگەر حەماس ڕەتی بکاتەوە، شتەکان خراپتر دەبن
ماڵپەڕی ئەکسیووسی ئەمریکی بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل بە پێشنیازی قەتەر بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕازی بووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس بۆ تەواوکردنی دانووستان لەبارەی بارمتە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.
بەگوێرەی ئەکسیووس، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل، "ئەگەر دانووستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پێشکەوتن بەدەست نەهێنن، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە پەرەپێدەدەن".
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە حەماس کرد، بە "پێشنیازی کۆتایی" بۆ ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە ڕازی بێت، ئەگەر ڕەتی بكاتەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت.
تا ئێستا ووڵامێکی فەرمی لە لایەن حەماس بۆ ئەو پێشنیازە نەدراوەتەوە، بەڵام میدیا عەرەبییەکان باسیان لەوە کردووە کە شاندێکی حەماس بۆ پێداچوونەوە بەو پێشنیازە لە دەوحەیە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




