ترامپ : ئێران لە بڕیاردان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی خاو دەجووڵێتەوە

ترامپ : ئێران لە بڕیاردان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی خاو دەجووڵێتەوە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئێران لە بڕیاردان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی خاو دەجووڵێتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئێران و پرسی چەکی ئەتۆمی تاوتوێ کردووە.

ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "سۆشیال ترووس" لە 4ی حوزەیرانی 2021 نووسیویەتی: باسمان لە ئێران کرد، هەروەها ئەو ڕاستییەش کە کات بۆ ئێران کۆتایی دەچێت تا بڕیار لەسەر چەکی ئەتۆمی بدات و پێویستە بە زووترین کات بڕیار بدرێت.

ناوبراو زیادی کرد: بە پووتین م ووت کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت و پێموایە لەسەر ئەوە کۆک بووین، پووتین پێشنیاری کرد کە بەشداری دانووستانەکان لەگەڵ ئێران بکات و ڕەنگە بتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت لە خێراکردنی دەرئەنجامەکە.

ترامپ هەروەها جەختی کرد: پێموایە ئێران سستە لە بڕیاردان لەسەر ئەم پرسە زۆر گرینگە و پێویستمان بە ووڵامێکی یەکلاکەرەوەیە لە ماوەیەکی زۆر کورت دا.

ناوبراو ئاماژەی بە پێشنیارێک دەکرد کە ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشی کۆماری ئیسلامی کردبوو، کە تاران ڕایگەیاند کە بیر لە ووڵامدانەوە دەکات.

بەڵام عەلی خامنەیی، ڕابەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە و ووتی: بۆچی دەستوەردان دەکەیت ئێران دەوڵەمەند بکات یان نا، سوودی ئێوە چییە! ئێوە چی دەکەن؟”

ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە