ترامپ بانگەشەی درووست بوونی ئاشتی دەکات

ترامپ بانگەشەی درووست بوونی ئاشتی دەکات
پەیامی کورد   ...   ترامپ بانگەشەی درووست بوونی ئاشتی دەکات

ترامپ لە سۆشیال میدیای خۆی نووسیویەتی ؛

🔹پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەین! ئیسرائیل و ئێران بە تەواوی ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە (لە ماوەی نزیکەی ٦ کاتژمێردا، کە ئیسرائیل و ئێران ئەرکی کۆتایی و بەردەوامی خۆیان تەواو کرد و کۆتایی یان پێهێنا! ) بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر، لەو کاتەدا شەڕەکە بە کۆتایی هەژمار دەکرێت!

🔹بە فەرمی ئێران دەست پێشخەری ئاگربەست دەکات و کاتژمێر 12 ئیسرائیل دەستپێشخەری ئاگربەست دەکات و کاتژمێر 24 کۆتایی بە فەرمی شەڕی 12 ڕۆژە لەلایەن جیهانەوە پیرۆز دەکرێت.

🔹لەکاتی هەر ئاگربەستێک دا لایەنی بەرامبەر بە ئارامی و ڕێزەوە دەمێنێتەوە. بەگریمانەیەک کە هەموو شتێک وەک پێویست بڕوات، کە دەچێتە پێشەوە، دەمەوێت دەستخۆشی لە هەردوو ووڵات، ئیسرائیل و ئێران بکەم، کە توانای بەرگەگرتن و بوێری و زیرەکییان هەبووە بۆ کۆتاییهێنان بەو شتەی کە دەبێ پێی بڵێین "جەنگی ١٢ ڕۆژە".

🔹ئەمە شەڕێکە دەکرا ساڵانێک بخاێنێت و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران بکات، بەڵام ڕووی نەدا و هەرگیز نابێت!

🔹خوای گەورە ئیسرائیل ڕزگار بکات، خوای گەورە ئێران ڕزگار بکات، خوای گەورە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگار بکات، ئەمریکا ڕزگار بکات، خوای گەورە جیهان ڕزگار بکات!

ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە