ماکرۆن داوای دەستپێكردنەوەی وتووێژە ناوکییەکان لە پزشكیان دەكات

پەیامی کورد ... ماکرۆن داوای دەستپێكردنەوەی وتووێژە ناوکییەکان لە پزشكیان دەكات
ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جوون ، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە هەژماری "ئیکس"ـی خۆیدا ڕایگەیاند کە داوای لە مەسعوود پزشکییان، سەرۆککۆماری ئێران، کردووە تاکوو بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی وتووێژەکان و لە سەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەكانی کۆماری ئیسلامی، وتووێژ بکەن.
سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەم پۆستەدا ڕایگەیاندووە کە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکییان، سەبارەت بە بەڵێننامەی ڕێگریکردن لە چەکە ئەتۆمییەکان واتا "ئێن پی تی" قسەی کردووە و هەروەها داوای کردووە کە تاران بە زووترین کات ڕێگە بدات بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی کە چالاکییەکانی لە ئێران دەست پێ بکاتەوە.





