واڵ ستریت ژۆرناڵ : گراهام، ترامپی ڕازی کردووە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران

پەیامی کورد ... واڵ ستریت ژۆرناڵ : گراهام، ترامپی ڕازی کردووە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری خواز، ڕۆڵێکی سەرەکیی لە ڕازیکردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بینیوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گراهام لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی دا نزیکەی هەفتەیەک پێش هێرشەکە هۆشداری بە ترامپ داوە کە بە پێچەوانەی ڕووسیا و کۆریای باکوور، ئەگەری زۆرە کۆماری ئیسلامی لە چەکی ئەتۆمی بۆ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئەمریکا کەڵک وەربگرێت. ئەمە بووە هۆی ئەوەی ترامپ کە پێشتر دوودڵ بوو لە چوونە ناو ململانێی سەربازی لەگەڵ تاران، بیروڕای خۆی بگۆڕێت و گڵۆپی سەوز بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەكانی ئێران هەڵ بكات.
لەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژنامەكە ئەم بڕیارەی بە یەکێک لە وەرچەرخانە ئاڵۆزەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترامپ وەسف کردووە و نووسیویەتی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر فشارە سیاسییە ناوخۆییەکان دەتوانێت تیشکی نوێ بخاتە سەر چۆنیەتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم دواییەی دژی کۆماری ئیسلامی.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




