ترامپ : شانسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کەم بووەتەوە

پەیامی کورد ... ترامپ : شانسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کەم بووەتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک دا ڕایگەیاند، لەچاو پێشووتر كەمتر سەبارەت بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕژێمی ئێران بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم هیوادارە.
ناوبراو لە پادكاستی "پاد فۆرس وان"دا ڕایگەیاندووە، پێشتر پێی وابوو ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە ئەگەری هەیە، بەڵام ئێستا گومانەکانی زیادی کردووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا پێنج جار دانووستانیان کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، بەڵام تا هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامێک.
ئەمریکا دەیەوێت ئێران بەتەواوی پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنێت، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەم داوایەیان بە "هێڵی سوور"ی خۆیان زانیوە و دژایەتیان کردووە.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




